دوو ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سنوری قەڵادزێ بە دەستڕێژی گولـلە کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دەڤەری قەڵادزێ، لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکرا و گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان چوار کەس کە سیانیان ئەندامی دیموکرات بوون، ئێوارەی دوێنێ چونەتە گەشت و سەیران بۆ سەیرانگای ھەڵشۆ لە قەڵادزێ، بەڵام دوانیان کوژراون و ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە ھەیە.
هەروەها ئەو دوو کەسەی دیکە کە لەگەڵیان بوون یەکێکیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە، ئەوەی دیکەش ھەڵھاتووە.
ئەو دوو کەسەی کوژراون ناویان عادل رەسوڵ تەمەن ٣٣ ساڵ و لوقمان ئەمیر تەمەن ٢٥ ساڵە پێشتر پێشمەرگە بوون و خەڵکی ھەولێر بوون، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستیپێکردووە.
هاوکات تەرمی ھەردوو کوژراوەکە لەئێستادا گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

بابهتی پهیوهندیدار