هاوار نیوز: چەكدارانی توركیا، دەستدرێژیان كردووەتە سەر دوو منداڵی 10 و 14 ساڵ

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، حكومەتی توركیا ئاوارە سوریەكان لەكەمپەكانی توركیاو باكوری كوردستان د ەگەڕێنێتەوە و لە كۆمەڵگاكان نیشتەجێ دەكات.
هەروەها هاوڵاتیانی كوردی عەفرین كە ئامادە نین ماڵ و موڵكیان جێبهێڵن، رووبەرووی هەموو جۆرە پێشێلكاریەك دەبنەوە و كوشتن، تاڵان، ئەشكەنجە و دەستدرێژی لە سایەی توركیا و گروپە چەكدارەكانەوە بووەتە ناسنامەی عەفرین كە پێشتر وەك بووكی كوردستان دەناسرا.
ئاژانسی هاوار نیوزیش لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە باسی ئەوەی كرد كە لەماوەی كەمتر لەهەفتەیەكدا چەكدارانی سەر بە توركیا، لە عەفرین دەستدرێژیان كردووەتە سەر دوو منداڵی 10 و 14 ساڵ.
هاوکات لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشی دەوڵەتی توركیا لەدژی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی 2018ەوە، كوشتن، رفاندن، بەزۆر ئاوارەكردنی هاوڵاتیانی كورد دەستی پێكردو تاوەكو ئێستا بەردەوامە.
لەشەش مانگی رابردوودا، 185 هاوڵاتی كورد كوژراون و دەستگیركراون كەتا ئێستاش چارەنووسی زۆربەی زۆریان نادیارەو ژمارەیەكی كەمیان لەبەرامبەر بڕە پارەیەك كە وەك فیدیە دەناسرێت، ئازاد كراون، بەڵام هەموو جۆرە هاتوچۆو جووڵەیەكیان لێ قەدەغەكراوە.
زانیاری زیاتر لەسەر پێشێلکارییەکانی تورکیا لە عەفرین لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە: https://hawlati.co/page_detail?smart-id=30479
