خوێندکارانی وەرنەگیراو بۆ ماستەر و دکتۆرا داوا دەکەن توانستی زانستی لاببرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خوێندکارانی وەرنەگیراو بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا گردبونەوەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد.

خوێندکارانی وەرنەگیراو ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، کە ژمارەیەکی زۆر کورسی بەتاڵ ماوەو پڕنەکراونەتەوە داوا دەکەن کە خوێندنی باڵا لەگەڵ زانکۆکان هەماهەنگی بکات و بەشێکیان وەربگیرێن ، و دەڵێن، "ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون بەڵآم وەرنەگیراون ئەمەش ناچاریان دەکات بچنە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن.

یەکیکی دیکە لە داواکارییەکانی خوێندکاران داوای لابردنی توانستی زانستی دەکەن و بە "مۆتەکە" ناویدەبەن.

هاوکات خوێندکاران جەختیان لەوەکردەوە کە هاوشێوەی دیبلۆمی باڵا کەسوکاری شەهیدان بەدەر بکرێن لە هەموو ڕێنماییەکان و کورسیان بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی  بتوانن لە ماستەر و دکتۆرا بخوێنن .

رۆژی 12ی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بەڕێوەچوو، کە 15 هەزار و 728 کەس داواکارییان پێشکێش کردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد. 11382یان بۆ ماستەر و 2692یان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی و 1477یان بۆ دیبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی.

ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر لە 7000 کورسیی راگەیاند کە پێکدێن لە 2308 کورسیی دیبلۆمی باڵای یەک ساڵە، 160 دیبلۆمی باڵا دوو ساڵەی پزیشکی، بۆ خوێندنی ماستەر 3312 کورسی و بۆ خوێندنی دکتۆرا 1834 کورسی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار