هەسەدە بەشداریکردنی هێزەکانیان لە شەڕی ئوکراینادا رەت دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا رەتی کردەوە کە هێزەکانیان بەشداریان لە شەڕی ئوکرانیادا کردبێت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لەبارەی بانگەشەی هەندێک لایەن کە گوایە هێزەکانیان بەشداریان لە شەڕی ئوکرانیادا کردووە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەسەدە دەڵێت، " هەندێک دەزگای راگەیاندن هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە کە گوایە شەڕڤانانمان بەشداریان لە شەڕی ئوکراینادا کردووە. ئێمە رایدەگەیەنین کە ئەو هەواڵە دوورن لە راستیەوە و هەندێک سەرچاوە بە ئاشکرایی و مەرامی هەرزان ئەو هەواڵانە بڵاودەکەنەوە."
هەسەدە وتیشی ، " ئەو سەرچاوانەی هەواڵ، بەگوێرەی خەباتی نیشتیمانی تێکۆشانی هەسەدە ناجوڵێنەوە و ئێمە رایدەگەیەنین کە هیچ پەیوەندیەکمان بە پرسەکانی دەرەوەی سوریاوە نییە."
ئەمڕۆ 500 ڕۆژ بەسەر جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیا تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ ڕێگەیەکی ئاشتی دیار نییە و تا دێت دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر ڕێدەکات.
