پۆلیسی ئاو لە شارێکی رۆژهەڵات دادەمەزرێت

رێگریی لە بەفیڕۆدان و خراپ بەکارهێنانی ئاو دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی شاری ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەکاربونی پۆلیسی ئاوی لە شارەکە ئاشکرا کرد و رایگەیاند ئەرکی ئەو پۆلیسانە رێگرییە لە بەکارهێنانی زۆری ئاو و بەفێڕۆدانی.

پەرویز ناسری، بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئیلام رایگەیاند؛ بەهۆی بەکارهێنانی نەگونجاوی ئاو لە پارێزگاکە پۆلیسی ئاو لە ئیلام پێکهێنراوە کە راستەوخۆ هۆشداریی دەداتە ئەو هاوڵاتییانەی کە ئاوی خواردنەوە و ئاو بۆ کشتوکاڵ بەفیڕۆ دەدەن.

بە وتەی ئەو پۆلیسی ئاو رۆژانە گەڕان و چاودێریی دەبێت بە مەبەستی هۆشداریی و سزادانی ئەو کەسانەی کە لە بەکارهێنانی ئاودا زیادەڕەویی دەکەن.

ناسری وتوشیەتی: پۆلیس سەردانی سەرجەم دامەزراوە حکومەییەکان و بینا و شوێنەکانی نیشتەجێبون دەکات و لە ئەگەری بینینی سەرپێچی و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی ئاو، سزای قورسی ماددی بۆ دامەزراوەکان و هاوڵاتییان دەنوسێت.

بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئیلام جەختی لەوە کردوەتەوە زیادەڕەوی و بەفیڕۆدانی ئاو وای کردوە پۆلیسی ئاو لە شارەکە دابمەزرێت و لە ئەگەری دوبارەبونەوەی سەرپێچی و زیادەڕەویی دوای هۆشداریی پۆلیس، ئاوی ئەو شوێنانە دەبڕدرێت کە پابەندنی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئاو نەبن.

پۆلیسی ئاو لە ئیلام

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار