وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە پیرمام لە كۆبوونەوەدان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە پیرمام لەكۆبوونەوەدان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردن و دوایین پێشهاتەكان.

وەفدەكەی یەكێتی پێكهاتووە لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەرپرسی دەستەی كارگێری و شاڵاو عەلی عەسكەری و جەعفەر شێخ مستەفا و سالار لالە سەرحەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

وەفدی پارتیش پێكهاتووە لە فازڵ میرانی لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی پارتی و محمود محەمەد وتەبێژی پارتی و رێبوار یەلدا بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژادنەكانی پارتی و سیداد بارزانی ئەندامی دەستەی كارگێری و زاگرۆس فەتاح و هۆشیار زێباری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی.

بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا دواپێشهاتە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق و پرسی هەڵبژاردنەكان تاوتوێ بكرێت.

رۆژی 26ی حوزەیرانی رابردوو هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆبونەوە، رەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولا و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقیان تاوتوێكرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار