لە منبج تەقینەوەیەک روویدا و سێ کەس کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ناوەڕاستی شاری منبجی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە دووڕیانی سابی بەحراتی ناوەڕاستی شارۆچکەی منبجی رۆژئاوای کوردستان، ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە.
ئاژانسی نورس پرێسی نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا سێ کەس کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، گیانیان لە دەستداوە.
ئاژانسی هاوار نیوز باسی ئەوەی کرد، نازانرێت، تەقینەوەکە بەهۆی مینی چێنراوەوە بووە، یاخود لە رێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلەکە تەقێنراوەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار