شەڕی دوو بنەماڵەی گوندێکی کرماشان 11 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوی شەڕەتەقە لە کرماشان رو دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



شەڕی دوو بنەماڵە گوندێکی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە و پۆلیس دەڵێت بە چەکی راوکردن تەقەیان لە یەکتر کردوە.

پۆلیسی کرماشان رایگەیاند؛ ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی میانە سەر بە شاری کرماشان بەهۆی ناکۆکی لەسەر موڵک و زەوی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنامەڵەی ئەو گوندە دروست بوە کە کوژرانی دوو کەس و برینداربونی 9 کەسی لێکەوتوەتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە کردوە لەو روداوەدا 14 کەس دەستگیر کراون و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس؛ ئەندامانی ئەو دوو بنەماڵەیە بە چەکی تاپەڕ و تایبەت بە راو تەقەیان لە یەکتر کردوە کە ئەوەش بوەتە هۆی کوژرانی دوو کەس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار