تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو سەربازی تورکیا لە ناوچەی ئاڤاشین – باسیای هەرێمی کوردستان کوژران.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی "شنگ – شمشێر" کە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەبات، دوو سەربازیان لەلایەن گەریلاکانی پە*کە*کەوە کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی ئەوەی کرد کە هەردوو سەربازەکە بە برینداری گەیەندراونەتەوە نەخۆسخانەی سەربازی بەڵام لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل "هە*پە*گە" باڵی سەربازی پە*کە*کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاماری مانگی حوزەیرانی شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ سوپای تورکیا بڵاوکردەوە. لە ئامارەکەدا هاتبوو، لە یەک تاوەکو 30 حوزەیران، 44 سەربازی تورکیا لە شەڕدا کوژراون و 10 گەریلاش شەهید بوون. باسی ئەوەشی کردبوو کە سوپای تورکیا 127 جار بە فڕۆکەی شەڕ، 40 جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، هەزار و 148 جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس هێرشی کردووە. هەروەها 26 جار بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بەکارهێنراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار