لە تەقینەوەکەی دوێنێ منبجدا سێ شەڕڤان شەهید بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی دوێنێی منبجدا سێ شەڕڤانیان شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتییە، راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێی ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەکە بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاشکرای کرد کە مینێک بە ئۆتۆمبێلی شەڕڤانیاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سێ شەڕڤانیان بە ناوەکانی هەیسەم محەمەد ئەتۆ، حەسەن محەمەد نوری و ساڵح محەمەد رەبی شەهید بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەرسێ شەڕڤانەکە خەڵکی ناوچەی تەل عەرانن و چەندین ساڵە لەنێو ریزەکانی ئەواندان.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده‌ به‌مجۆره‌یه‌:

ناسناو: ئەبو ده‌هام

ناو و پاشناو: هه‌یسه‌م محه‌مه‌د عه‌تۆ

ناوی دایک: زوحا

ناوی باوک: محه‌مه‌د

كات و شوێنی لەدایکبوون: تل عه‌ران ٢-٢-١٩٩٥

كات و شوێنی شەهیدبوون: منبج ٩-٧-٢٠٢٣

***

ناسناو: زلۆڤان

ناو و پاشناو: حەسەن محه‌مه‌د نور خاقور

ناوی دایک: ئه‌مینه‌

ناوی باوک: محه‌مه‌د نور

كات و شوێنی لەدایکبوون: تل عه‌ران ١-١-١٩٩٧

كات و شوێنی شەهیدبوون: منبج ٩-٧-٢٠٢٣

***

ناسناو: ساڵح

ناو و پاشناو: ساڵح محه‌مه‌د ره‌بیع مسته‌فا

ناوی دایک: عه‌زیزه‌

ناوی باوک: محه‌مه‌د

كات و شوێنی لەدایکبوون: تل عه‌ران ١-١-١٩٩٧

كات و شوێنی شەهیدبوون: منبج ٩-٧-٢٠٢٣

هـ . ب   

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار