منداڵێک لە زێی گەورە خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ لە زێی گەورە لەسنوری قەزای خەبات خنکا.
بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوداوێکی خنکان لە زێی گەورە ڕویدا، کە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵە بەناوی یوسف جاسم محەمەددانیشتوی قەزای خەباتە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێرئاوی بنکەی خەباتەوە دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
لەڕوداوێکی هاوشێوەدا و دوێنێ یەکشەممە لەزێی بچوک لەناحیەی سێگردکانی سەر بەقەزای كۆیە، سێ کەس کە باوک و دو کچ بون خنکان.

بابهتی پهیوهندیدار