تورکیا پەسەندی کرد کە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەسەندی کرد کە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ.

یەنس ستۆنلتینبێرگ سکرتێری ناتۆش رایگەیاند کە تورکیا بەڵگەی پەسەندکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکات. ئەردۆغان لەم چوارچێوەیەدا لە لیتوانیا لەگەڵ یەنس ستۆنلتنبێرگ و ئوڵف کریستیرسۆن سەرۆکوەزیرانی سوید کۆبووە.

بەگوێرەی میدیاکان لە کۆبونەوەکەدا کە نزیکەی چوار کاتژمێر بەردەوام بووە، سوید رایگەیاندووە کە ئەوان پشتگیری لە یەپەگە / پەیەدە و لایەنگرانی فەتحوڵلا گولەن ناکەن.

یەنس ستۆنلتنبێرگ دواتر رایگەیاند، " ئێمە لەسەر ئەوە رێککەوتووین کە خاڵەکانی پەیماننامەی مەدرید جێبەجێ بکەین.  ئەردۆغانیش بڕیاریداوە کە ئەندامێتی سوید پەسەند بکات.

بەرپرسێکی باڵای تورکیاش بۆ میدیای فەرمی سوید رایگەیاندووە کە تورکیا پشتگیری تەواوی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا بە دەست هێناوە و باسی هەڵگرتنی ڤیزەی ئەوروپاش بۆ تورکیا کراوە.

ماوەتەوە بزانرێت دەوڵەتی سوید بەرامبەر دۆزی کورد، دوای ئەم ڕێککەوتنە چۆن مامەڵە دەکات لە داهاتوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار