وان؛ 12 سەربازی تورکیا بەهۆی رووداوێکەوە بریندار بوون و کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ناوچەیەکی پارێزگای وان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، 12 سەربازی تورکیا برینداربوون و کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.

لە ناوچەی پاییزئاوای سەر بە پارێزگای وانی باکوری کوردستان، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی روویدا.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، بەوهۆیەوە 12 سەربازی تورکیا بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە. رووداوەکە لەسەر رێگەی نێوان وان و جۆلەمێرگ لە ناوچەی پاییزئاوا روویداوە و تیمەکانی تەندروستی و هەلیکۆپتەری ئامبولانس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و رێوشوێنی پێویست وەرگیراوە.

میدیاکان دەڵێن، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی وان گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستی ژمارەکەیان سەختە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار