وەزارەتی دارایی هەرێم: دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دوادەكەوێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات» تا بودجە نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكرێت».

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران چاوەڕێی جێبەجێكردنی پرۆژەیاسای پەسەندكراوی بودجەین لەبەغداوە، چونكە ئێستا تەنها پارەی داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە بەشی هەموو وەزارەتەكان ناكات».

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردەوە كە هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێم بەرچاوی رووندەبێتەوە  بۆ دابەشكردنی مووچە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار