لە هەولێر خەزورێک زاواکەی خۆی کوشت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تۆمەتبارێك لەشەقامی سورچیانی شاری هەولێر دەستڕێژی گوللـەی لەكەسێك كرد، كە هاوسەری كچەكەیەتی و دەستبەجێ و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.


کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکى سورچیانى شارى هەولێر، خەزورێک بە چەکى جۆرى کڵاشینکۆف زاواکەى خۆى کوشت و شایەتحاڵانى روداوەکەش دەڵێن: جگە لە کوشتنى زاواکەى کچەزا شەش ساڵانەکەیشى بریندار کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان  روداوەکە بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە بوە و ئەم زاوا و خەزورە ماوەى چەندین ساڵە کێشەیان هەیە و بەردەوام هەڕەشەیان لە یەکتر کردوە و ئەمڕۆش بەهۆى دروستبونى کێشەوە خەزورەکە زیاتر لە نۆ فیشەکى ناوە بە زاواکەیەوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

لە ئێستادا تیمەكانی پۆلیس لە شوێنی روداوەكەن بۆئەوەی هۆكاری سەرەكی روداوەكە بزانرێت و تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لەدوای ئەو تاوانە، شوێنەكەی بەجێهێشتوە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار