دادگای فیدڕاڵی جێبەجێكردنی ژمارەیەك ماددەی یاسای بودجەی راگرت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بە فەرمانێک، جێبەجێکردنی ژمارەیەک مادەی یاسای بودجەی گشتی راگرت کە لەلایەن حکومەتەوە تانەیان لێدراوە.
دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری سالاری (وەلائی) بە ژمارە (153/ فیدڕاڵی/ فەرمانی وەلائی/ 2023) دەركرد كە پەیوەستە بە راگرتنی ژمارەیەك بڕگە و ماددەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025.
بەگوێرەی فەرمانەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، خاڵەكانی (ا، ب) لەبرگەی چوارەمی ماددەی 26ی یاسای بودجە، هەروەها خاڵی (ج) لەبرگەی یەكەمی ماددەی 57، بڕگەی دوەمی ماددەی 65، بڕگەی دوەمی ماددەی 70، ماددەكانی 71 و 75 رادەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرۆك وەزیران تانە و سكاڵای لەسەر ئەو ماددانە تۆماركردوە، بۆیە جێبەجێكردنیان رادەگیرێت تاوەكو بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەوبارەیەوە دەدرێت.
رۆژی 3ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سكاڵای لەسەر (12) ماددەی یاسای بودجە لە دادگا تۆماركرد، بەوپێیەی پەرلەمان بەپێچەوانەی دەستورەوە دەستكاری ئەو ماددانەی كردوە.
