سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم داوا ده‌کات کۆمسیۆنى عێراق سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژاردنى هەرێم بکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمی کوردستان لە نوسراوێکدا داوا لە کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق دەکات ئاماده‌یى نیشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكى فه‌رميدا کە رۆژی دووشه‌ممه، 2023/7/10، به واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقی کردووە، داواى كردووه كۆمیسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە كه به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیە داوای كردووه كۆميسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له‌و رێکەوتەدا يان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له 2023/12/18.
نوێدەکرێتەوە..
