چوارتۆمەتبار دەستگیرکران کە شۆفێریان بێهۆشکردووەو دزیان لێکردوون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە لەسەر رێگەی دەربەندیخان - سلێمانی و لە نزیک ناحیەی زەڕایەن ئۆتۆمبێلیان راگرتووە و شۆفێرەکەیان "بێهۆشکردووە و پارە و کەلوپەلەکانیان دزیون".
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ، پۆلیسی ناحیەی زه‌ڕایه‌ن چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد، كه له‌سه‌ر رێگەی ده‌ربه‌ندیخان - زه‌ڕایه‌ن ئوتۆمبێلیان راگرتووە و دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی پاره و كه‌لوپه‌لی نێو ئوتۆمبێله‌كه‌یان دزیوە.
ئەوەشی ڕونکردەوە کە تۆمەتبارەکان وەکو "باند کاریان کردووە؛ وەکو سه‌رنشین خۆیان پیشانداوە بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکان".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه تۆمه‌تباران له شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیوە.
هاوکات دوو لە تۆمەتبارەکان ژنن. هەر چوار تۆمەتبارەکە به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون.
