ئەردۆغان: وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوەیە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت؛ کە هیچ کێشەیەکیان لە وەرگرتنی نەوتی عێراقدا نیە و ئەگەر هەرێم و بەغداد کێشەکانیان چارەسەر بکەن، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان بۆری نەوت بکرێتەوە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا رایگەیاند "ئێمە لەبارەی وەرگرتنی نەوتی عێراق هیچ کێشەیەکمان نییە. ئەو کێشەیەی روویداوە لەناوخۆی عێراق لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی باکووری عێراقدایە".
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک کە بە بۆریی جەیهانی تورکیا دەگاتە ئەو وڵاتە و، لەوێوە هەناردەی وڵاتانی دیکەی کڕیاری نەوت دەکرێت، لە 25ـی ئاداری ئەمساڵەوە واتا 109 رۆژە راگیراوە، ئەمەش لەدوای بڕیارێکی دوو رۆژ پێشتری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس.
هەر لەم بارەیەوە ئەردۆغان وتی، "هاوڕێیەکانم ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسە و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵیاندا. هەروەها ئێمەش لەمبارەیەوە هەنگاومان ناوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی باکووری عێراق و حکومەتی ناوەندی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و تێیپەڕێنن".
باسی لەوەشکرد "هەر کاتێک ئەم کێشەیە تێپەڕێندرا، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هێڵی بۆڕییە نەوتییەکان بکرێنەوە، چونکە لەسەر بنەمان قازانج - قازانج کاردەکەین و ئەوان قازانج دەکەن، ئێمەش قازانج دەکەین".
هاوکات سەرۆکی تورکیا لەبارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ رونیکردەوە، پرۆتۆكۆڵی ئهندامێتی سوید، له پهرلهمان پهسهند دهكرێت كه نوێنهری ئیرادهی گهله، هاوشێوهی ئێمه پهرلهمانتارانیش له نزیكهوه چاودێریی پێواژووهكه دهكهن.
وتیشی: "توركیا ههمیشه پشتیوانیی له سیاسهتی دهرگای كراوهی ناتۆ كردووه. تا ئێستا بههۆكاری ههڕهمهكی رێگر نهبووین له ئهندامێتیی هیچ وڵاتێك له هاوپهیمانییهكه".
