وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات بە پارتی و یەكێتی

لە جوڵەكانی حكومەتی ناوەندی ئاگاداریان دەكاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لەسەر پشكی كورد لە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە گەڕانەوەی بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم، (پارتی دیموكراتی كوردستان)، و (یەكێتی نیشتیمانی كوردستان)، هۆشداری داوە لە جوڵەكانی بەغداد لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان, و پێی راگەیاندوون كە ئامانجەكان لە بەغداد روونە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكان ئاشكرای كردوو، فوئاد حوسێن بە هەردوو هێزی سەرەكی وتووە" پێداگری لەسەر هەڵویست ئەم هەنگاوە ئێستایان باجی دەبێت، داوای لێكردوون بە وریاییەوە مامەڵە بكەن، و دەستبەجێ دەستبەرداری ئەم ڕێگایە هەڵەیە بن و بگەنە رێككەوتن و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان. "

وەزیری دەرەوەی عێراق، نەیشاردۆتەوە كە" بۆ قۆناغی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەست بۆ زۆر پرسی هەستیار دەبات، بەتایبەت لە رێگەی (یاسای نەوت و غازی عێراق)ەوە، كە ئامادەكاری بۆ دەكرێت بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانی عێراقەوە. سەرەتایی ئەم قۆناغە هەستیارە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، و حكومەتی ناوەندی پلانی هەیە بە هەڵوەشاندنەوەی (فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، و توانەوەی لەناو وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەویش لە رێگەی دادگای فیدڕاڵی پاڵپشت بە دەستوور."

بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، وەڵامی ئەرێنی بۆ داواكارییەكانی فوئاد حوسێن هەبووە، و دەستپێشخەری و كۆبوونەوەكانیشی لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی تر، بەشێكی لەو چوارچێوەیەدا بووە، بەڵام تا ئێستا پارتی وەڵامی نەبووە و چاوەڕوانی دەرەنجامی رێككەوتنەكەی نێوان محمەد شیاع سودانی، و مەسرور بارزانی دەكات، و هێشتا وەك حزب خۆی بەدوور دەگرێت بۆ جۆڵە سیاسییەكانی لە بەغداد و و پاكێجەكانی بە جێهێشتووە بۆ كابینەكەی مسرور بارزانی، و وەك تیمی حزبی ئامادە نییە بە وەفدی هاوبەش لەگەڵ (یەكێتی) بچیتە بەغداد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار