لە ورمێ دەست بەسەر زیاتر لە سێ هەزار چەکدا گیراوە

پۆلیس: زۆرترین قاچاخ و گواستنەوەی چەک لە پارێزگای ورمێ تۆمار کراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



پۆلیسی ئێران لە ساڵێکدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک لە پارێزگای ورمێدا دەگرێت و بەرپرسێکیش دەڵێت زیاترین چاودێریی پۆلیس بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی نایاساییە لەو پارێزگایەدایە.

ناسر عەتبانی، سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ رایگەیاند؛ تەنها لە ساڵی رابردودا پۆلیس دەستی گرتوە بەسەر زیاتر لە سێ هەزار و 400 جۆر چەک لەو پارێزگایە.

عەتبانی وتویەتی: بەهۆی ئەوەی دوژمنان پلانیان هەیە بۆ پارێزگای ورمێ بۆیە دەبێت چاودێرییەکان بۆ رێگریی لە بە قاچاخ گواستنەوەی چەک توندتر بکرێتەوە.

وتوشیەتی یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی پارێزگای ورمێ بونی چەکی نایاسایی و هاوردەکردن و گواستنەوەیەتی لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکەیە.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان سنوری هاوبەشی لەگەڵ باشور و باکوری کوردستاندا هەیە و لە ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی زیاتر 30 کەس بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان و 10 کەسیش لە بەندیخانەکانی دەزگای هەواڵگریی گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار