54 پارێزەری کورد لەسەر دۆسیەی ژینا ئەمینی بانگهێشتی دادگا دەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵەکان بڵاویانکردۆتەوە ،٥٤ پارێزەری شاری بۆکان لە لایەن داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە ئەبێ لە بەردەم دادگا ئامادە بن.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو لەم بارەوە ئەم پارێزەرانە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە ئەبێ وەڵامدەرەوە بن بۆ کۆمەڵێک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان. جێگەی ئاماژەیە تۆمەتی ئەوە خراوەتە پاڵ ئەم پارێزەرانە کە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک ڤیدیۆ و وێنە، هەوڵیانداوە ئارامی و ڕای  گشتی تێک بدەن .

جێگەیباسە ئەم پارێزەرانە لە سەردەمی بزووتنەوەی ژینادا، بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک پشتیوانی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی دەربڕێبوو.

ژینا ئەمینی لە 16-09-2022، لە تاران گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی سێ رۆژ پێشتر لە بنکەی پۆلیسی رەوشتی تاران تەندروستیی تێکچوو. ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی پێی دراوە، کچەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێی دراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار