سێ کەس لە زاخۆ لە ئاودا خنکان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سێ کەس لە ئاودا خنکان؛ بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، دووان لەوانەی خنکاون خەڵکی زاخۆن و ئەوی دیکەیان خەڵكی سێمێلە
رائید جەمال هەسنی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە هاوڵاتی وت" ڕوداوی یەکەم لە رووباری خابوور لە گوندی دولای زاخۆ ڕویداوە، کەسێک بەناوی ئەحمەد ئاریان لە دایک بووی2007 تەو، دانیشتووی قەزای سێمێلە لەگەڵ خێزانەکەی سەرەدانی زاخۆیان کردبۆ بەمەبەستی گەشتکردن"
رائید جەمال هەسنی سەبارەت بە ڕوداوی دووەم دەڵێت" لەسەر رێگای ئیبراهیم نزیک گوندی باکورمان مێرمنداڵێکی تەمەن 13ساڵ بەناوی(م،ئە، س)خنکاوە"
باسی لەوەشكرد" ڕوداوی سێ یەمیش کەسێکی ترە لەناوچەی بەرە گەورا خنکاوه و گەڕان بەدوای تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانمان بەردەوامه"
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییانەدا دەگەڕێن .
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لەنێو ئاودا لە هەرێمی کوردستان خنکاون.
