پڕۆژەکان لە کابینەی نۆیەمدا تا چەند بەرەوپێشچونیان بە خۆوە بینی؟

2 ساڵ لەمەوپێش



سەركۆ جەمال

چوار ساڵ بەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا تێدەپەڕێت و سەدان پڕۆژە لەهەرێمی كوردستاندا راگیراون.

لەم کابینەیەی حکومەتدا سەدان پڕۆژە لەهەرێمی كوردستاندا راگیراون و نزیكەی 700 ملیار دیناری بەڵێندەران قەرزارن و ئامادە نیین بیاندەنەوە تا پڕۆژەی دیكە ئەنجام بدەن.

هەروەها كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بۆ سنوری هەولێرو دهۆك رێگاوشەقامی نوێی دروست كردووە و شەقامی 100 مەتری سلێمانی كارەكانی وەك «كیسەڵ» دەروات، چونكە حكومەتی هەرێم ئامادە نەبوو بودجەی پڕۆژەكە خەرج بكات و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەرێگەی  فرۆشتنی چەند زەوییەكی نایابەوە هەندێك پارەی بۆ شەقامی 100 مەتری تەرخان كرد، ئەمەش شكستی كابینەكەی مەسرور بارزانییە.

حكومەتی هەرێم دەڵێت 757 پڕۆژەی تەنها لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا ئەنجامداوەو هەزارو 104 پرۆژە لەهەولێرو 617 پڕۆژەی لە دهۆك ئەنجامداوە، ئەگەر ئەم داتایانەتان دروست بێت جیاوازییەكی گەورە لە دابینكردنی بودجە بۆ پڕۆژەكان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەرامبەر هەولێرو دهۆك دەردەخات كە مەسرور بارزانی بودجەی بۆ هەولێرو دهۆك زیاتر تەرخان كردووە.

هەروەها ئەگەر 757 پڕۆژە لەم چوارساڵەدا لە سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدرابێت جوڵەی بازاڕو دۆخی ئابووری و دارایی خەڵك گۆرانكاری ئەرێنی بەدوادا دەهات، بەهەمان شێوە بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكیش.

حكومەتی هەرێم رەنگە مۆڵەتدانی یەكەیەكی نیشتەجێبوون و پرۆژەكانی كشتوكاڵی و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری بە پڕۆژەی خۆیان وەسف كردبێت بۆیە ئەو ئامارانە بەو شێوەیە خراوەتەروو.

لەكاتێكدا كابینەی نۆیەم بەڵێنی باشتركردنی كارەبای نیشتمانی داو سەدان ملیار دینار بۆ پڕۆژەی پێوەری زیرەك تەرخانكرا، بەڵام كارەبای مۆلیدەی ئەهلی گەرەك و ناوچەكان نەبێت لە شەوانیشدا كوردستان دەبێتە تاریكستان.

لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی تەواوی زانیارییەکان لەسەر کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم بخوێنەرەوە:https://hawlati.co/page_detail?smart-id=30542

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار