تەنها ئەمڕۆ لە هەرێمى کوردستان 14 کەس بونە قوربانیی روداوەکانى هاتوچۆ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەنها ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ١٤ کەس لە دوو ڕوداوی جیادا بونە قوربانی ڕوداوەکانی هاتووچۆ.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر نۆ لەسەر رێگای دهۆك – موسڵ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی کیا ریۆ چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزان بون کە پێک هاتبون لە دوو پیاو و منداڵ و ژنێک.

هەروەها هاتوچۆى گەرمیان ڕایگەیاند  بەیانی ئەمڕۆ لە سەر رێگای کەلار گردەگۆزینە بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى تۆیۆتا پیک ئەپ و نیسان مینى پاس 10 کەس برینداربون و لەو ژمارەیەش نۆ کەسیان منداڵن.

هاوکات، سەرجەم ئەو منداڵانەى بریندار بون لەناو ئۆتۆمبێلى مینى پاسەکەدا بون و بریندارەکەى دیکەیش شۆفێرى پیک ئەپەکەیە و سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

ساڵانە سەدان کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدەن و هەزاران کەسی دیکەش برینداردەبن و هۆکاری روداوەکانیش بۆ خراپی رێگەوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکان دەگەڕێنرێتەوە.

ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 2 هەزار و 909  رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، 773 رووداوی وەرگەڕان و 438 رووداوی شێلانیش هەبووە، لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار