حکومەتی هەرێم تانە لە بودجەی عێراق دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق دەدات، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، تانەکە کاریگەری لەسەر رەوانەکردنی پشکی کورد لە بودجەی عێراق نابێت.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، حکومەت لە رێگەی تیمێک لە پارێزەرانییەوە لە تانەی لە ماددەکانی  2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق داوە، بەڵام تانەکە کاریگەری لەسەر ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران ناکات.

لایخۆیەوە خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە،  زۆربەی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە حکومەتی هەرێمەوە بە جۆرێک نوسراونەتەوە کە نادەستوری و نایاسایین و دژی هەرێمی کوردستانن و کاریگەری سیاسییان دەبێت لەبەرئەوە حکومەتی هەرێم تانە لەو ماددانە دەدات.  

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی هەرێم تانە لە ماددەکانی 11 و 12 و 13ی بودجەی سێ ساڵەی عێراق دەدات و لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لەو ماددانە داوە.

خەلیل دۆسکی ڕاشیگەیاند: ئەو سکاڵایە کاریگەری لەسەر ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە نابێت.

ڕۆژی 12ی 6 ی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵی 2023ی بە بڕی 198.9 تریلیۆن دینار (153 ملیار دۆلار) پەسەندکرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار