زۆرترین هاوڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر کراون
لە نزیکەی 200 رۆژدا زیاتر لە 500 کورد لە رۆژهەڵات و ئێران دەستگیر کراون

2 ساڵ لەمەوپێش
ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە و لە ماوەی 196 رۆژدا هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵات دەستگیر کراون کە زۆرینەیان کوردن.
بە پێی ئامارەکانی ئەو ناوەندە لەو ماوەیەدا 513 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی مەدەنیی و سیاسیی و ئایینیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون.
لەو ئامارانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەی 258 هاوڵاتیی بەلوچ لە ئێران دەستگیرکراون و بەوەش دوای هاوڵاتییانی کورد زۆرترین هاوڵاتیی بەلوچ کە دانیشتوی پارێزگای سیستان و بەلوچستان-ن دەستگیر کراون.
ئامارەکانی هەنگاو پشتی بە ناوی تۆمارکراوی ئەو کەسانە بەستوە کە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنیان ئاشکرا بوە چونکە بەشێک لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی دەستگیرکراون ئاشکرا ناکەن.

بابهتی پهیوهندیدار