وەفدێکی هەرێم بۆ بودجە و مووچە دەچێتەوە بەغداد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەرانی بەغدا دەکات و پرسی سەرەکیش بودجەیە.

بەپێی زانیاریەکانی هاوڵاتی، ئەمڕۆ 16/7/2023، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی جێبەجێکردنی بودجە دەچێتە بەغدا.

هەر بەپێی زانیاریەکان ئەو وەفدە گفتوگۆ سەبارەت بەچۆنیەتی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و وردەکاری پاکتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن.

سەردانی وەفدەکە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا نەیتوانیوە مووچەی مانگی شەش دابەش بکات و بۆ دابەشکردنیشی چاوەڕێی جێبەجێکردنی بودجەی عێراقە، بەهۆی ئەوەی لەکۆتایی مانگی سێی ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار