رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتە پشووی فەرمی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023/2024، رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، 13ی 9ی 2023 وەکو دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێ دەستدەکرێت بە پڕۆسەی خوێندن لەسەرجەم ناوەندەکانی حکومی و ئەهلی، دەشڵێت، رۆژانی شەممە دەکرێتە پشو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

وتیشی،  قوتابخانەکان دەتوانن رۆژانی شەممە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم یان دووەم، یان لە کاتی بوونی فێستیڤاڵ، بۆنە، رێوەڕەسم یان هەر کارێکی پێویست بەکاربهێنن و دواتر وردەکارییەکانیان بۆ دەنێرن.

وەزیری پەروەردە بەرواری دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند و وتی، 13-9-2023، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت بۆ هەموو قوتابخانە حکومی و تایبەتەکان و دەوامی ڕەسمی خوێندن لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە دەبێت

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار