لە ئاکرێ گەنجێکی 23 ساڵ خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لەئاوی رووبار خازر خنکا،کە دانیشتووی قەزای ئاکرێ یە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی وت"ئەو گەنجەی ئەمرۆ خنکاوە ناوی هێمن زێرو موسایە و دانیشتووی گوندی پیرخوڵی لەسنوری ناحیەی گردەسێنە سەر بەقەزای ئاکرێ"
"گەنجەکە لەرووباری خازردا خنکاوە لەسنوری گوندی باژێرەی، تەرمەکەی دۆزراوتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە"عەقید ئیبراهیم فەریق وای وت
جێگەی باسە لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا 6 کەس لە ئاکری و ناوچەکانی دەوروبەری خنکاون کەلەلایەن بەرگری شارستانی ئاکرێ وە تۆمارکراون و 2 کەسیش رزگارکراون، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردووش 7 کەس خنکاون لەگەڵ چوار کەسیش رزگارکراون.
هاوکات بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لەنێو ئاودا لە هەرێمی کوردستان خنکاون.
