سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: سبەینێ باس لە ناردنی بەشە موچەی مانگانەی هەرێم دەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن له‌باره‌ی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەردانی بەغدا بکات و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت لەگەڵ نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی کۆدەبنەوە و لەمەودوا داوای موچە ناکەن بەڵکو داوای شایستە داراییەکانی هەرێم دەکەن

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کاری لە پێشێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەیە."

وتیشی، هۆکاری نەناردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەکنیکییە.

 باسی لەوەشکرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش تیمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان دروستكرد، سبه‌ی هه‌ردوو تیم له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ به‌شێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كان بهێنینه‌ هه‌رێمی كوردستانیش.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاشیگەیاند: دوای سەردانەکە بەرچاو ڕونیمان دەبێت لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجەی بەغداد و گەشبینم پشکی هەرێم لە بودجە مانگانە بنێردرێت.


 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار