وتەبێژی حکومەتی ھەرێم زانیاری لەبارەی مووچەوە ئاشکرادەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان 83%ی داهاتەكەی بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە لەدەستداوە و تەنها بە داهاتی ناوخۆش ناتوانێت موچە دابەشبكات،وتیشی، شاندێكی هەرێمیش بۆ بۆ شایستەداراییەكان سەردانی بەغدادی كردوە و لە چەند رۆژی داهاتودا هەواڵی خۆش دەبیستن.

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی ھەرێم پشتی بە ٨٣٪ داھاتی نەوت دەبەست بۆ دابەشکردنی مووچە و لە ئێستا ئەو رێژەیە لە داھاتی نەوت نەماوە و حکومەت ناتوانێت بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە، کە تەنھا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە و مافی ھەرێمە  مانگانە حکومەتی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی لەکاتی خۆیدا بۆ بنێرێت و لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەواڵی خۆش دەبیستن.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیمێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات، بەمەبەستی گفتوگۆ و جێبەجێكردنی بڕگەكانی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی فیدڕاڵی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار