لە ماوەی شەش ساڵدا زیاتر لە هەزار و 300 کۆڵبەر بونەتە قوربانیی

74%ی کۆڵبەران بە گوللـەی پاسەوانانی سنوری ئێران کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



ئامارەکانی شەش ساڵی رابردوی کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و ئاشکرا بوە ژمارەیەکی زۆری کۆڵبەران بە دەستڕێژی گوللـەی پاساوانانی سنوری ئێران گیانیان لەدەستداوە.

پێگەی هەواڵی (کۆڵبەرنیوز) بە بۆنەی حەوتەمین ساڵی دەستبەکاربونی پێگەکەیان ئاماری تایبەت بە کۆڵبەرانی بڵاو کردوەتەوە و بە پێی ئامارەکانیش لە ماوەی شەش ساڵی رابردودا تا ئەمڕۆ دوشەممە هەزار و 344 کۆڵبەر لە سەر سنورەکان بونەتە قوربانیی.

لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا 341 کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و هەزار و سێ کۆڵبەریش برینداربون کە (74%) کوژران و برینداربونی ئەو کۆڵبەرانە بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران بوە.

کۆڵبەرنیوز ئاماژەی بەوە کردوە زۆربەی ئەو کۆڵبەرانەی گیانیان لەدەستداوە لە لایەن پاسەوانانی سنوری ئێران بە شێوەیەکی راستەخۆی تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان کردوەتەوە لە سێ پارێزگای کوردستان(سنە) و ورمێ و کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 50 هەزار کۆڵبەر هەیە بەڵام سەرچاوەکانی دیکە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بە بونی 70 هەزار کۆڵبەر دەکەن.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (هاوڵاتی) هەر کۆڵبەرێک بە پێی قەبارە و جۆری ئەو کاڵایەی دەیگوازێتەوە داهاتەکەی دەگاتە نزیکەی 500 هەزار بۆ 800 هەزارتمەنی ئیرانی لە رۆژێکدا کە دەکاتەوە 11 دۆلار بۆ 17 دۆلار لە کاتێکدا هیچ کۆڵبەرێک ناتوانێت 30 رۆژەکەی مانگێک کۆڵبەریی بکات.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار