لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 478 کەس بە تۆمەتى بەکارهێنان و بازرگانى بە ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیر کراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی -سلێمانی ئامارى شەش مانگى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، لە سنورى سلێمانى و هەڵەبجە و کۆیە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕینى بڵاوکردەوە.

بەپێى ئامارەکەى ئاسایش، لەماوەى شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین و شارۆچکەى کۆیە 478 کەس بە تۆمەتى بەکارهێنان و بازرگانى بە ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیر کراون و لەو ژمارەیەش 93 کەسیان بازرگانى ماددەى هۆشبەرن و 385 کەسیان بەکارهێنەر.

سەبارەت بەو ماددانەی دەستیشیان بەسەردا گیراوە ئاسایش دەڵێت،  لە جۆرى کۆکاین و تلیاک و شیشە و هێرۆیین و ماریوانا و کتامین حەبى جۆراوجۆرى بێهۆشکەر بون.

هەروەها ئەو کەسانە، بەپێى ماددەکانى  26 و 30 لە یاساى بەرەنگاربونەوەى ماددەى هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار