لە گەرمیان رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و گرووپێک دروست دەبێت ؛کوژراو بریندار هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرمیان رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و گرووپێک دروست دەبێت کە بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایش ناویان لەخۆیان نابوو"( فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان )."،بەهۆی ڕوبەڕوبونەوەکە ئەندامێکی گرووپەکە گیان لەدەستدەدات؛ دوو ئەندامی گرووپەکە و ئاسایشێکیش بریندار دەبن.
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەندامانی گروپێکی چەکداری نایاسایی دەستگیرکرد کە ناویان لەخۆیان نابوو"( فەوجە خۆبەخشەکەی گەرمیان )."
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە پێناو زیاتر چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە هەمو کارێکی نایاسایی و تێکدەرانە و دابینیکردنی ئاسایش و ئارامی، هێزەکانی دەزگای ئاسایش، ئەمڕۆ بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان دوای ڕوبەڕوبونەوە ئەندامانی گروپە چەکدارە نایاساییەکە دەستگیربکەن".
ئەوەشی رونکردەوە، "لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، چەکدارەکان ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بونەوە، لە ئەنجامدا دو کارمەندی ئاسایش برینداربون، هەروەها لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەکەدا دو لە چەکدارەکان برینداربون و یەک چەکدار گیانی لەدەستدا".
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکراشیکردوە، "لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 156 لەیاسای سزادانی عێراقی ئەندامانی گروپە چەکدارەکە دەستگیرکراون و ڕوبەڕوی یاسا کرانەوە".
