هاوڵاتییەکی خەڵکی هەڵەبجە، بە تەقەی راستەوخۆی سوپای پاسداران کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، هاووڵاتییەک بە ناوی" قازی مستەفا عەلی" خەڵکی ناوچەی "بەمۆ"ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ١١ی حەوتی ٢٠٢٣ ، هاووڵاتییەک بە ناوی قازی مستەفا عەلی، خەڵکی گوندی "کانی‌پاشا"ی سەر بە ناوچەی بەمۆ ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.

بە وتەی بنەماڵەی قازی مستەفا عەلی، ئەم هاووڵاتییە  زیاتر لە کیلۆمەترێک هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە کاتێک کوژراوە ، دواتر تەرمەکەی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن"ی شاری کرماشان گواستراوەتەوەو چەن رۆژ دواتر رۆژی یەکشەممە ١٦ی حەوت تەرمەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هەڵەبجە.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار