ئومێد سەباح: لەسەردانەکەماندا بۆ بەغدا باسمان لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم کرد
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەسەردانەکەیاندا بۆ بەغدا باسیان لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و بودجەی مانگەکانی رابردوی ئەمساڵ و داهاتی نانەوتی کردوە.
ئومێد سەباح لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سەبارەت بە کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی شاندی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، "لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکاندا باس لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردو بابەتی داهاتی نانەوتی باس کرا".
دەشڵێت، "لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردە کردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی هاتوە، هەروەها پرسی تێچوی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم تاوتوێکرا".
ئەوەشی ڕونکردەوە کە "لە درێژەی کۆبونەوەکاندا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرا، لە کۆبونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، پاشان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێیەکەی شاندی هەرێم سەردانی عەممار سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرا، بریار وایە رۆژی پێنجشەممە لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردولا کۆببینەوە".
