کۆمسیۆنی عێراق پێشنیارێکی نوێ بۆ کاتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نوسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و پێشنیار دەکات رۆژی 18ی (شوبات/2)ی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.

بەپێی ئەو نوسراوەی كۆمسیۆن كە واژۆی عومەر ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم كراوە، پێشنیاز كراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەرێكەوتی 18ی شوباتی 2024 بەرێوەبچێت یاخود دواتر.

لەنوسراوەكەی كۆمسیۆندا هاتوە : ناكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرێوەبچێت و ناكرێت دو پڕۆژەی هەڵبژاردن لەیەك كاتدا بەرێوەبچێت یاخود ماوەیەكی كەم لەنێوانیان هەبێت بەهۆی تایبەتمەندێتی هەر هەڵبژاردنێك لەلایەتی هونەری و رێكارەكان.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، "پێتان رادەگەیێنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە کۆنووسی ئاسایی 24 لە 18-07-2023 دەرکردووە کە تێیدا پێشنیار دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو رێکەوتە بەڕێوەبچێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار