مەلەکردن لەناو روباری خابوری زاخۆ قەدەغەکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەپێناو کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی خنکان لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی مەلەکردن لەناو روباری خابووری زاخۆ.
رائید جەمال هەسنی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە هاوڵاتی وت" ئیدارەی قایمقامیەتی زاخۆ لەگەڵ بەرگری شارستانی ئیدارەکە بڕیاریان داوە بە قەدەغەکردنی مەلەکردن لەناو روباری خاپور، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی خنکان لەو ڕوبارەدا "
رائید جەمال هەسنی دەشڵێت" مەلەکردن تەنها لە دوو شوێن ڕێگەپێدراوە ئەویش گوندی چەمسیرۆ و گوندی کۆڤکێیە، جگە لەم دوو شوێنە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەروباری خابوور مەلەکردن بکرێت"
لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی ڕوداوەکانی خنکان لەو ڕوبارەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕویان لەزیادبوون کردووە و لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا 11کەس لەروباری خابووری زاخۆ خنکاون
