سزاى چوار ساڵى دیکە زیندانى بەسەر شێروان شێروانى سەپێنرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند، هاوکات کەسوکارەکەی لە بەردەم دادگا ناڕەزاییان دەربڕی و بڕیارەکەیان بە "نادادپەروەر" ناویان برد.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا تیمی ڕۆژنامەوانی شێروان شێروانى رایانگەیاند؛  بەپێى دوو ماددەى 298 و 295 سزاى شێروان شێروانى دراوە و بەپێى یەکێک لەو ماددانە دوو ساڵ و شەش مانگ و بەپێى ماددەیەکى دیکەیش ساڵێک و شەش مانگ سزا دراوە.

دەشڵێت: ئەمڕۆ دادگا کەوتە ژێر فشارێکى سیاسى و دادگا کەوتە ژێر فشارى کەسایەتى و یاسا لە هەرێمى کوردستان سەروەر نەبوە

هەروەها تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی لە بەردەم دادگای هەولێر رایانگەیاند، "نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان فرۆشرا بەڵام هیچ کەسێک دادگایی نەکرا و بەداخەوە ئەمڕۆ یاسا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت و سەدان کەس ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە بەڵام لە شارەکانی هەرێم پیاسە دەکەن، یاسا سەروەر نیە، خەڵکی کوردستان دڵنیابن ئەگەر یاسا نەبێت دڵنیابن کوردستان ئاوەدان نابێت و وێران دەبێت".

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیشدا لەلایەن بەشێک لە چالاکوانانەوە ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەم سزایە بە هیچ جۆرێک یاسایی نییە و شێروان شێروانى هیچ تاوانێکى لەسەر نەبوە و ئەم بڕیارەیش بە "سیاسى و کەسى" ناودەبەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار