ئومێد بەرۆشکی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
درەنگانێکی شەوی رابردو رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.
ئەیھان سەعید یەکێک لە چالاکوانانی بادینان و نوێنەری سزادراوانی بادینان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، ئومێد بەرۆشکی لەبەرامبەر رەخنەگرتنی لە دەسەڵاتداران، لە بەرامبەر سزادانی شێروان شێروانی و وەسفکردنیان بەوەی کە لەسەرووی دەسەڵاتی یاساوەن، ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک دەستگیریان کردوە.
ئەیهان سەعید، وتیشی، رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رفێنراوە و"چارەنوس و سەلامەتیی گیانی ئومێد بەرۆشکی لە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی پارتیدایە".
ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لە زیندانیانی بادینان و لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٠ تا ٢٢ی٢ی ٢٠٢٢ بەھۆی کاری رۆژنامەوانییەوە زیندانیی کرا.

بابهتی پهیوهندیدار