کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان 10-25 کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
