نۆ ساڵ حكومەتی هەرێم سەربەخۆ نەوتی فرۆشت بەڵام پترۆدۆلاری نەدایە پارێزگاكان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی یاسای بودجەی عێراق كە 12-6-2023 پەسەندكراو هێشتا نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕی ٥۱۱ ملیۆن دۆلار وەكو پترۆدۆلاری هەرێم تەرخانكراوە كەدەكاتە پێنج لەسەدی پارەی فرۆشتنی ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ماوەی ساڵێك .

 لەو رێژەیەش تەنها 10% بۆ سلێمانی و گەرمیانە، بەپلەی یەكەم پارێزگای دهۆك و دواتر هەولێرو ئینجا سلێمانی و گەرمیان لەپارەی پتڕۆدۆلار سودمەند دەبن

كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: یاسایەك هەیە لەپەرلەمانی كوردستان كە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2015 كەیاسای سندوقی داهاتە نەوتیەكانە بەپێی ئەو یاسایە هەر ناوچەیەك كەنەوتی لێدەربهێنرێت بڕی پێنج دۆلاری بۆ ناوچەكە خەرج بكرێتەوە وەك پڕۆژە.

وتیشی: تائێستا ئەو یاسایە لەهەرێم كاری پێنەكراوەو جێبەجێ نەكراوە، تائێستاش سندوقەكە دروستنەكراوە هەرچەندە بڕیاربوو لەم كابینەیە سندوقەكە دروستبكرێت.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تائێستا یەك دینار وەكو پترۆدۆلار نەدراوە بەهیچ ناوچەیەك.

كەریم عەلی ئەوەشی خستەڕوو كەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەن كە جێبەجێكرا ئەو بڕگەیەش جێبەجێ بكرێت و حكومەتی عێراق پابەندبێت بەجێبەجێكردنی ئەو بڕگەیەوە.

"ساڵانی رابردوو بەهیچ شێوەیەك ئەو بڕگەیە جێبەجێنەكراوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2014ەوە حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی فرۆشتووە، بۆیە چاوەڕوانی جێبەجێكردنین، هۆكاری ئەوەش كەپارێزگای سلێمانی كەمتر بودجەكەی بەركەوتووە پارێزگای سلێمانی نزیكەی 80 هەزار بەرمیل نەوتی تێدا دەردەهێنرێت". كەریم عەلی وای وت.

دهۆك زۆرترین نەوتی لێدەرهێندراوە، بەڵام بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە یەك دیناری بۆ خەرج نەكراوە.

وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە: حكومەتی هەرێم لە 2014ەوە پترۆدۆلاری نەداوەتە پارێزگاكان

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار