گەنجێکی ئاوارەی شەنگال لە بەنداوی موسڵدا خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئێوارەی ئەمرۆ هەینی 21 ی تەمووز گەنجێکی ئاوارەیی ئێزیدی تەمەن 24 ساڵ لەبەنداوی مۆسڵ دا خنکا.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەرگری شارستانی دهۆک بە هاوڵاتی  وت"ئێوارەی ئەمرۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە کەوا ڕوداوێکی خنکان هەیە لەبەنداوی مۆسڵ، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوە" .

بێوار عەبدولعەزیز دەشڵێت" ئەو هاوڵاتییەی خنکاوە  ناوی عەبدوڵلا عەباس خدرە، وئاوارەیی ئێزیدی و خەڵکی شەنگال".

ئەوەشی ڕونکردەوە، "تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە"

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە سنووری پارێزگای دهۆک 18 کەس خنکاون؛ لە قەزای ئامێدی و شاری دهۆک سێ کەس، لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش شەش کەس و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش نۆ کەس خنکاون. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار