ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان ئیدانەی توندی دوبارە نوێکردنەوەی سزای شێروان شێروانی دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەکی زۆر لە جالاکوان و ڕۆژنامەنوسان و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێم، وێرای ئیدانەی توندی دوبارە نوێکردنەوەی سزای شێروان شێروانی بەیاننامەیەکیان دەرکرد و تیایدا داوا لە کونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان و رێكخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن دژی ئەم بڕیارەی دادگای هەرێم بوەستنەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە کە وێنەیەکی بۆ هاوڵاتی نێردراوە ڕۆژنامەنوسان پێیان وایە "نوێکردنەوەی سزای شێروان شێروانی لە دوای ئەو هەموو نادادیەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێکانی لە چەند ساڵی رابردوودا کراوە، نیشانەو دەرخەری ئەو راستیەیە کە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان هیچ واتایەکی بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنوسی و ئازادی وشەوڕادەربڕین نەهیشتۆتەوە."
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەو هەڵوێستێک بۆ:
ڕایگشتی هەرێمی کوردستان و عێراق باڵێۆزخانەو کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم و عێراق ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئازادی رادەربرین و مافی مرۆڤ لە جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان.
بەداخێكی زۆرەوە جارێکی تریش دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان، لەژێر هەیمەنە و سێبەری حکومەتێکی نادادگەردا، بێ پاساوی بڕواپێکەر و بە دەستێکی لەرزۆکەوە، سزای چوارساڵی تر زیندانی بۆڕۆژنامەنوسی سزادراو "شێروان شێروانی" دەرکرد.
نوێکردنەوەی سزای شێروان شێروانی لە دوای ئەو هەموو نادادیەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێکانی لە چەند ساڵی رابردوودا کراوە، نیشانەو دەرخەری ئەو راستیەیە کە دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان هیچ واتایەکی بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنوسی و ئازادی وشەوڕادەربڕین نەهیشتۆتەوە.
ئێمە وەک ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان، نوسەران و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێم، وێرای ئیدانەی توندی ئەو هەوڵەی دامەزراوەی دادوەری و دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان، داواخوازین بە زوترین کات کونسوڵخانەو نوێنەرایەتی وڵاتان و رێكخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، زیاد لە هەر جارێکی تر بێنە سەر هێڵ و رێگە بە درێژەکێشانی ئەو زوڵم و ستەمە بێ چەند و چونە نەدەن کە بە رۆژی روناک لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت.
رێکخراوکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و رۆژنامەگەری و دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیش نابێت بێدەنگ بن بەرامبەر بەو ستەمەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت و دەبێت هەڵوێستییەکلاکەرەوەیان هەبێت. ئەوەی زیاتر مایەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە لە دوێنێوە هەڕەشەو تۆقاندن و دەستگیرکردنی ئەو دەنگانەی کەڕەخنەی توندیان لە سزادانەوەی شێروان شێروانی گرتوە، دەستی پێکردۆتەوەو بۆ جارێکی تریش رۆژنامەنوس "ئومێد بەرۆشکی" بێ پاساو و بە مەزاجی شەخسیڕفێنرا و دواتر ئازادکرا بە بێئەوەی هیچ لەبارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردنییەوە ئاشکرا بکرێت و فەرمانی دادوەری هەبێت، لە کاتێکدائێمە دەزانین تەنها هۆکار بۆ دەستگیرکردنەکەی ئەو بەرگریەیە کە دوێنی لە بەردەم دادگای هەولێر لە شێروان شێروانی کرد و ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتی سیاسی و دادوەری هەرێم گرت.
بۆیە ئێمە لێرەوە داوا دەکەین هەرچی زووە کۆتایی بەو ستەم و نادادیە بهێنرێت و ئەو بیرە پۆلیسیە لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم کۆتایی پێ بهێنرێت و دۆخی خراپی ئیداری و سیاسی هەرێمی کوردستان هێندەی تر نەشێوێنرێت و دواتریش بەرپرسانی ئەو دۆخە ئاڵۆزە خۆیانی لێ بێبەری بکەن و دەستی تۆمەت بۆ خەڵکی تر رابکێشن.
ئێمەی رۆژنامەنوسان و نوسەرانی ھەرێمی کوردستان چاوەرێی هیمەتی رایگشتی و رۆشنبیران و چالاکانی مەدەنی و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان دەکەین بۆ دروستکردنی فشاری جدی بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ستەم و نادادیەی چەند ساڵێکە درێژەی هەیە و دوێنێش نادادیەکەیان بە لوتکە گەیاند بە سزادانەوەی چەند جارەی شێروان شێروانی. سەرکەوتن بۆ ئیرادەی راستەقینەی دەنگە ئازادەکانە.
ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان، نوسەران و رۆشنبیرانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوری ھەرێم ٢١ی تەموزی ٢٠٢٣ ناوەکان :
- مەسعود عەبدولخالق – کەسایەتی سیاسی و نوسەر
- ئاسۆس هەردی – ڕۆژنامەنوس
- سەرتیپ جەوهەر – ڕۆژنامەنوس
- کەمال ڕەئووف – رۆژنامەنوس
- سیروان غەریب – ڕۆژنامەنوس
- محەمەد ڕەئوف – ڕۆژنامەنوس
- هاوکار عزەت – ڕۆژنامەنوس
- د. سەردار موسا – مامۆستای زانکۆ و نوسەر
- د. جەعفەری عەلی – نوسەر
- ئارام ڕەفعەت – نوسەر
- نەبەز خالید – ڕۆژنامەنوس
- مەلا فەرمان – نوسەر
- کەرکوک - ڕەعد ڕەفعەت – مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەنوس
- د. شێرکۆ کردمانج – نوسەر
- سەنگەر سالار – ڕۆژنامەنوس
- ئازاد عوسمان – ڕۆژنامەنوس
- دڵشاد ئەنوەر – ڕۆژنامەنوس
- د. مەریوان وریا قانع- نوسەر و مامۆستای زانکۆ
- سەلاح ڕەشید – نوسەر
- کاوە شێخ عەبدوڵا – رۆژنامەنوس
- مەحمود دەروێش – نوسەر
– هۆڵەندا - وریا قەرەداخی – نوسەر
- هۆڵەندا - فەرهاد سەمەد – چالاکی مەدەنی
- شاکاو هەژار – مامۆستا و نوسەر
- نەهرۆ فەتاح – چالاکوان و رۆژنامەنوس
- ماکۆک محەمەد – چالاکوان
- ئومێد خالید – چالاکوان
- فەرمان محەمەد – مامۆستا و چالاکوان
- ڕەوەند تاریق – پارێزەر
- د. محەمەد کیانی – پەرلەمانتاری پێشوو
- کامەران خدر – چالاکوان
- فەرمان ڕەشاد – ڕۆژنامەنوس
- ئیبراهیم عەباس – ڕۆژنامەنوس
- ئامەد پیران – چالاکوان
– ئاکری - هیوا حەسەن – ڕۆژنامەنوس
- کەرکوک - سەعدی مسفتەفا – ئەندازیار
- کاروان نەجات – نوسەر
- حەسەن عەباس – چالاکوان
- محەمەد مستەفا عەلی – چالاکوان
- هاوژین محەمەد – ڕۆژنامەنوس
- ڕوخۆش ئەحمەد – ڕۆژنامەنوس
- ڕێبوار ئەحمەد ( بەها ) – نوسەر
- دەرباز حەمەد – مامۆستای ئاینی
- مادح تەها – ڕۆژنامەنوس
- جێگر جەواد – چالاکوان
- هەوراز غازی – چالاکوان
- بەشدار ڕەفیق – ڕۆژنامەنوس
- کاوە تەیب – مامۆستای زانکۆ
- بەرەڤان عومەر- چالاکوان
- نزار گلعت- چالاکوان
- سەردار مەحمود "هەڤسەروکێ "رێکخراوا هەڤپەژراندنا جڤاکی
- نڤیر حسین "سەرنڤیسەرێ "گوڤارا فروش
- دلێر عبدالله - چالاکوان - کاروان باپیری- چالاکوان
- محمود ناجی- چالاکوان زیندانی سیاسی
- عبدل عزیز مصگفا - چالاکوان
- بلند ئامێدی- چالاکوان و زیندانی سیاسی
- شیمال بەرچی- روژنامەنوس
- خورشید فەرەج- چالاکوان
- مێڤان سعید- چالاکوان
- بەختیار دهوکی- چالاکوان
- نێچیرڤان دێرەشی- چالاکوان
- رێکان رەشید- چالاکوان
- کاروان صدیق- روژنامەوان
- نورمان کوردی- چالاکوان
- بەندەوار ئەیوب- چالاکوان و زیندانی سیاسی
- بارزان شێروانی- چالاکوان
- قەیدار حسێن- چالاکوان
- گاهر بامەرنی- چالاکوان
- زێدان زێباری- چالاکوان
- جەلال شێلادزێ- چالاکوان
- هاریوان عیسا - چالاکوان و زیندانی سیاسی
- زێرەڤان شوکری- چالاکوان
- لاجی گەرماڤی- چالاکوان
- رەیان موصگفا - چالاکوان
- چەکڤان عزیز- چالاکوان
- مەروانیەحیا- روژنامەنوس
- کارکەر عباس- چالاکوان و زیندانی سیاسی
- سەهەند ئەحمەد- چالاکوان
- بێریڤان ئەیوب- چالاکوان و زیندانی سیاسی
- باوان باوانی- چالاکوان
- مەرین سەرنی- روژنامەڤان
- عەباس رێکانی- چالاکوان
- ئەیهان سعید- روژنامەنوس
- وارژین عبدالواحد - چالاکوان
- نادر نوما- چالاکوان -
ئدریس تیلاکوری- چالاکوان
- سامی ئوزمانی- چالاکوان
