کۆڵبەرێکی کورد پێش مردنی ئەندامانی جەستەی دەبەخشرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حسێن خاڵە گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی سەردەشتە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی تەمووز لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لە دەستدا.

ماڵپەڕی کوردپا لەم بارەوە نووسیویەتی: ئەم کۆڵبەرە کوردە پێش ئەوەی گیانی لە دەست بدات و دوای ئەوەی پزیشکەکان لێی نائومێد بوون،  بە رەزامەندی بنەماڵەکەی و رەزامەندی باوکی ئەندامانی جەستەی بەخشرا بە ٣ نەخۆش کە بۆ مانەوەیان پێویستیان بەو ئەندامانە هەبوو.

حسێن خاڵە حەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییی سنوورەکانی دەڤەری قەندیل، بەسەختی و دژواری سەر و بەتایبەت مێشکی ئازاری پێگەیشتبوو.

ناوبراو سەرەتا گەیەنراوە نەخۆشخانەی بەخشینی شاری سلێمانی و دواتر گەیەنرایەوە ورمێ.

ئەو کۆڵبەرە کوردە (حسێن خاڵە ) خێزاندارەو  منداڵێکی هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار