وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئومێدەوارین ئەو پڕۆژانەی کە بۆ ناوچەکە دەرچوە لە نزیکترین کاتدا تەواوبکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانى خێوەتى مانگرتوانى کفرى کرد و ڕایگەیاند، ئومێدەوارین ئەو پڕۆژانەی کە بۆ ناوچەکە دەرچوە لە نزیکترین کاتدا تەواوبکرێن.

دانا عەبدولکەریم ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانى خێوەتى مانگرتوانى کفرى کرد و وتی،"سەردانی دەربەندیخانمان کرد و رێگەی سەرەکی ناو دەربەندیخان نۆژەندەکەینەوە بەدرێژیی 7 کیلۆمەتر کە بڕی 490 ملیۆن تێچوەکەیەتی، هەوڵیش دەدەین پارەی دوسایدی نێوان دەربەندیخان - کەلار زیادبکەین بۆ ئەوەی تا هاوینی داهاتو بتوانین رێگاکە تەواوبکەین".

وتیشی پرۆژەی دوو سایدی دەربەندیخان - کەلار درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە و ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە هەروەها  ''تەواونەکردنی پڕۆژەکە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە بووە، بەڵام ئەو چەند مانگە پڕۆژەکە بە باشی دەستیپێکردووەتەوە و کاری لەسەر دەکرێت.''

دانا عەبدولکەریم باسی لەوەشکرد، "پڕۆژەکە یەکێکە لەو سێ داواکارییەی ھاوڵاتیان و ئیدارەی سنورەکە کە بەڵێنمان بە هاوڵاتییانی ناوچەکە دابو بە جێبەجێکردنی، دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەگەڵ بەردەوامی کارکردن لە قیرتاوکردنی رێگای دوڕیانی ژاڵەناو لە دەربەندیخان".

سەبارەت بە کاتی تەواوکردنی پرۆژەکە، دانا عەبدولکەریم ئاشکرایکرد، "ئەگەر هیچ گرفتێک روونەدات، تاوەکو مانگی ١٠ـی ساڵی داهاتوو ١٠٠٪ـی پڕۆژەکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار