لەسنوری ئیدارەی گەرمیان كاركردن لە 66 پرۆژەدا راگیراوە و شەشیان بەتەواوی هەڵوەشاوەتەوە

یەكێك لەگرنگترین ئەو پرۆژانەی كەهەڵوەشاوەتەوە پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی سەد قەرەوێڵەییە لەقەزای كەلار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسنوری ئیدارەی گەرمیان كاركردن لە66 پرۆژەدا راگیراوەو شەش پرۆژەیان بەتەواوی هەڵوەشاوەتەوە كە بەزۆری پرۆژەی خزمەتگوزاری و تەندروستی و پەروەردەو گەشتیارییە.

یەكێك لەگرنگترین ئەو پرۆژانەی كەهەڵوەشاوەتەوە پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی سەد قەرەوێڵەییە لەقەزای كەلار،

لەنێو ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون نزیكەی  70% دەكەوێتە قەزای كەلارەوەو بەشەكەی دیكە دەكەونە قەزای كفری و قەزای خانەقینەوە كە 15پرۆژەی شارەوانی گەرمیانی تێدایە كەڕاگیراون.

ئەمەش لەكاتێكدایە كەحكومەتی هەرێم  رایدەگەیەنێت كە 160پرۆژە لەگەرمیان جێبەجێكراوەو ئیدارەی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت پرۆژەكان نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و  تەنها بڕیاری لەسەر دراوە.

دوو ساڵ پێش ئێستا لەسەردانێكیدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ گەرمیان بڕیاری دەركرد بۆ جێبەجێكردنی 19پرۆژە بەهەمان شێوەی پرۆژەكانی دیكە تەنها بڕیارە و كرداری بەدوادا نەهاتووە.

چالاكوانێكی مەدەنی دەڵێت:» گەرمیان پشتگوێخراوە لەهەموو روویەكەوە، هۆكاری ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەحزب دەستی خستووەتە نێو هەموو كارەكانی حكومەتەوە».

ئەیاد محەمەد، چالاكی مەدەنی دەشڵێت:» لەگەرمیاندا چەندین پرۆژەی گرنگ هەیە كەپێویستە جێبەجێ بكرێن و كاری تێدابكرێتەوە وەك پرۆژەی رێگای كەلار- سلێمانی و چەند ڕۆژێك كاری تێدادەكرێت و دووبارە ڕادەگیرێتەوەو پرۆژەی بەنداوی باوەنورو كە پێویستی سەرەكی ناوچەكەیەو  نەخۆشخانەی سەد قەرەوێڵەییەكەی كەلارە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە: پڕۆژە راگیراوەكانی گەرمیان ژمارەیان لەوانە زیاترە کە جێبەجێكراون

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار