کەشناسى : پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەور دەبێت و لە کاتەکانى ئێوارەدا خۆڵ دەبارێت و خێرای با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و هەندێ کات زیاد دەکات و مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٦ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٩ پلەیە.
هاوکات، لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 42 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى
