وەزیرى دارایی: داهاتی نەوت لە ژێر دەستی ئێمە نەماوە کە %80ی موچەمان پێدابین دەکرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داهاتی نەوت لەژێر دەستی ئەوان نەماوە و پارەی ناوخۆش بەشی موچە ناکات و وەڵامی موچەش لای حکومەتی عێراقە.
ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لە خێوەتى مانگرتوانى کفرییەوە رایگەیاند؛ "من لە سەردەمى پێشمەرگایەتییەوە ئاگادارى کێشە و گرتەکانى خەڵکى کفرى بوم پاشکەوتنى شارەکە بوم. دەشڵێت: بەداخەوە تائێستا بەشێک لە کێشەکانیان بەردەوامە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە کۆدەنگییەک هەیە لەناو حکومەتدا بۆ هاوکارى و پشتیوانى کفرى، هەمو وەزارەتەکانیش ئامادەییان تێدایە خزمەتى کفرى بکەن.
وەزیری دارای سەبارەت بە مووچە ڕایگەیاند، "دۆخێکی گشتی خراپ هاتوەتە ئاراەوە و ئومێدەوارم بابەتی بودجەی عێراق سەربگرێت و پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەمە کۆتایی موعانات ونەگبەتییەکانی هەرێم بێت بەشێوەیەکی گشتی و کفریش بەتایبەتی".
ئەوەشی ڕونکردەوە، " بە داهاتی ناوخۆ موچە دابینناکرێت، لە ماوەی 24 مانگی رابردودا هەمو مانگێک 720 ملیار دینار داهاتی نەوتمان بۆ دەهات کە دەیکردە 80%ی موچە، ئەوەی دەمایەوە لە داهاتی ناوخۆ دابیندەکرا، ئێستا بەپێی یاسای بودجە 50%ی داهاتی ناوخۆ وەردەگرین ئێمە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ و مامەڵە لەگەڵ نەوت بگەینە رێککەوتن".
